ئەم شەو هەڵبژاردەکانی چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆ دەردەکەوێت

زارنیوز/
دوای ئەوەی لە رووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێ لە قۆناغی چارەگی کۆتایی یۆرۆ 2020 ئیسپانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەسەر سویسرادا سەرکەوت و ئیتاڵیا بە ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەلجیکای خستە دەرەوەی پاڵەوانییەتییەکە، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە قۆناغی نیوەی کۆتایی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

هاوکات ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 07:00 چیک-دانیمارک، کاتژمێر 10:00 هەڵبژاردەکانی ئۆکرانیا-ئینگڵتەرا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

براوەی یارییەکانی ئەمشەو چوارگۆشەی زێڕینی نیوەی کۆتایی یۆرۆ 2020 تەواو دەکەن.

رووبەڕووبوونەوەکانی نیوەی کۆتاییش لە رۆژانی 6-7ی ئەم مانگە کاتژمێر 10:00ی شەو ئەنجام دەدرێن.

37