جارێکی تر دادگایکردنی ڕاگیراوانی بادینان دوا خرا

‏‎لە جەلسەیەکی دیکەی ڕاگیراوانی بادینان دادوەر بەبیانوی گۆڕانکاری لەدادوەرانی دۆسیەكە بڕیاری دواخستنی دا بۆ ٤-١٠-٢٠٢١

‏‎ ٧٦ کەس لەچالاکوان و ڕۆژنامەنوس ئازادی خوازان بەپێی ماددەی یەکەم یاسای ژمارە ٢١ ساڵی ٢٠٠٣
‏‎حوکمی ئەم مادەیە ھەرکەس بەمەبەست زیان لەئاسایش و سەقامگیری دامودەزگاکانی ھەرێم بگەیەنێت ئەوە سزا دەدرێت بەبەندکردنی ھەتاھەتای یان بەندکردنی کاتی

‏‎لەبەڕێوەچونی جەلسەکانی پێشودا ھیچ تۆمەتێک وەک بەڵگەی باوەڕپێکراو بەسەریاندا ساغ نەبوەتەوە بەڵكو ئەو تۆمەتانەی دەدرێتە پاڵیان سیاسین

‏‎پەیامی ئەمڕۆی ڕاگیراوان
‏‎پاش ئەوەی ئەمڕۆ دادگا جارێکی دیکە بڕیاری دواخستنیدا ڕاگیروان بەئێمەیان ڕاگەیاند دژ بەبڕیاری دادگا بڕیاری مانگرتنی ھەمیشەیی دەدەن ..!!!

دایکی شێروان طه امين کەیەکێکە لە ڕاگیروان بە حەسرەتی بینینی کوڕەکەی کۆچی دوایی کردووە بەڵام خوشکەکانی ووتیان بۆیە کراسی ڕەشمان لەبەر نەکردووە تا شێروان ھەست نەکات...!!!

‏‎ئەوەی جێی سەرنجبێت
‎تاوەکو ئێستا ڕێگە نادەن کەس و
کارەکانیان ببینن
‏‎ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا بتوانن لە نزیکەوە بیان بینن
‏‎بەڵام ئاسایش بڕیاری دادگای ڕەتکردەوە ..!!!
‏‎ئەمە وێنەی واقعی باڵاترین دەسەڵاتی قەزاییە لەم ھەرێمەدا کە ئاسایش پابەندی بڕیاری دادوەر نابێت ..؟؟

‏‎ئێمە ژمارەیەک پەرلەمانتار چەندین یاداشتمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە تاوەکو لەنزیکەوە چاومان بە ڕاگیراوان و ئازادی خوازان بکەوێت بەڵام پەرلەمان بەبیانوی جیاواز کار بەیاداشتەکانمان ناکات..

‏‎شایان کاکەساڵح
‏‎شیرین ئەمین
‏‎ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

61