پێلێ خرایە ژێر چاودێری چڕ

زارنیوز/

ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی پێلێ لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پزیشکی، خرایە چاودێری چڕ.

لەراگەیەندراوێکدا تیمی پزیشکی پێلێ لە نەخۆشخانەی ئەلبێرت ئاینشتاین لە ساو پاولۆ باسی لەوە کردووە کە پێلێ دوای نەشتەرگەریی کۆلۆن خراوەتە ژێر چاودێری چڕەوە و لە ئێستادا دۆخی جێگیرە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ئێستادا ئاماژەکان دەریدەخەن کە دۆخی پێلێ باشە و دەستیکردووە بە چاڵاکییە سرووشتییەکانی.

لەوبارەیەوە پێلێ ـی تەمەن 80 ساڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، "برادەرانم، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات هەست بە باشی دەکەم، بەڵام پێویستم بە چەند رۆژێکی دیکە هەیە بۆ چاکبوونەوە".

34