هەززەی سەیارە

هەززە هەندێک جار سڕەی لەسەرەو جار جارەیش چۆلە، ئەگەر سەیارەکەمان نەبەینە هەززەی ڕەنگە هەرکاتێک مرور بێت و سەنەویەکەمان حیجز بکات و پێ بژاردنمان بۆ دەنوسێت.
ئێ خوا دەزانێت مرۆڤیش ناوە ناوە هەززەیەکی هەر دەوێت، ڕەنگە دڵی کێشەی هەبێت، ڕەنگە زەختی بەرز بێت یان توشی شەکرە بوبێت و بەخۆی نەزانێت، ئەگەر هەستی بەناڕێکیەک کرد ئەوا سەردانی پزیشک و چەند پشکنینێک کێشەکە چارەسەر دەکرێت، . بەڵام هیچ مرور و پێ بژاردن نیە، بەنەخۆشی باجەکەی دەدەین.
..... ئەنتی ڤایرەس.
ئەگەر کۆمپیوتەرەکەمان ڤایرۆس بگرێت، ناچارین کۆپیەکی ئەسلی ئەنتی ڤنیرەس بکڕین یان لە گوگل بەجۆرێک بێنین و داینێین بۆ کۆمپیوتەرەکەمان، پاشانیش بەدواداچون دەکەین بزانین کۆمپیوتەرەکە چاک بوە؟ یان نا؟ ،. ئەدی نەخۆشی جەستەی مرۆڤ؟ چۆن دەبێت ڤاکسین یان ئەنتی ڤایرەس وەرنەگرین؟ ئەی ئەوانەی شەکرەیان هەیە دوای وەرگرتنی چارەسەری ڕۆژانە دەبێت بەدواداچون نەکەن؟ ، نەخۆش دێتە لام ڕێژەی شەکرەی سێسەدە، دەپرسم لە کەیەوە شەکرەی خۆت نەپێوایە؟ دەڵێت چوزانم لەمێژە، چەند مانگە پشکنینم نەکردوە، کە پشکنینی سێ مانگەی بۆ دەکەم دەرچو دوازدە بەسەرەوەیە. ئێ باشە مرۆڤ پتر پێویستی بە بەدواداچون هەیە یان کۆمپیوتەر و سەیارە؟.

(بمینێن بە سەرکەوتویی )

36