بتكۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی رابردودا

زارنیوز/
دراوی ئەلكترۆنی بتكۆین بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا و یەك بتكۆین بە 47 هەزار و 742 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان، نرخی بتكۆین بە هۆكارە وەرزیەكان و بەهۆی وتە پاڵپشتیەكانی "جیرۆم پاوڵ" سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی داتاكان، نرخی یەك بتكۆین گەیشتووەتە 47 هەزار و 742 دۆلاری ئەمریكی، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە تۆماری كردبێت، هەروەها دراوی ئەلكترۆنی "ئیسریۆم" 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیوە بینیوە و گەیشتووەتە 3 هەزار و 294 دۆلار و "ئێكس.ئاڕ.پی"یش زیاتر لە 8% بەرزووەتەوە و بە سەروو یەك دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

پێشتر "جیرۆم پاوڵ" سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكی ئاشكرای كرد، ئەنجومەنەكە هیچ نیازێكی نییە بۆ قەدەغە كردنی دراوە ئەلكترۆنییەكان.

33