پلاسخارت: هاوڵاتیانی عێراق ئەركێكی گرنگیان لەسەر شانە

زارنیوز/
جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، سەرجەم پاڵپشتییەكان بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق دابین دەكەن.

جێنین پلاسخارت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای زیقار وتی، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان بەردەوام دەبن بۆ زانینی كاریگەری رووداوەكانی ناسریە لەسەر بەشداری كردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەكان.

ئاماژەی بەوەشداوە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێرانی نێودەوڵەتی لە ناوەندەكانی دەنگدان بڵاودەكاتەوە، ئەوەش وەك بەشدارییەك لە سەرخستنی هەڵبژاردن.

پلاسخارت جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەنگی هاوڵاتیان بیستراو دەبێت و ئەركێكی گرنگیان لەسەر شانە بە بەشداری كردن لە پرۆسە هەڵبژاردن.

28