پلاسخارت: 800 چاودێری نێودەوڵەتی بەشداری هەڵبژاردنی عێراق دەكەن

زارنیوز/
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، 800 چاودێری نێودەوڵەتی بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق دەكەن.

جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە گرنگە بۆ عێراق و هەنگاوی یەكەمە لەسەر ڕێگایەكی درێژ.

دووپاتیشیكردەوە، پێویستە هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ڕوون و پاكژ بەڕێوەبچێت.

پلاسخارت لە شاری بەسڕەوە و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری بەسڕە، ئاشكرایكرد، ژمارەیەكی بەرچاوی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێتی ئەوروپا و كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، سەرەڕای چاودێرانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكەن.

ڕوونیشیكردەوە، ژمارەی چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەگاتە 800 كەس، لەنێویشیاندا ئەو كەسانە هەن كە هاوكاری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە پێشكەش دەكەن.

بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 10ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

32