فارس عیسا: بەغدا 200 ملیار دینارەكەی رەوانەی هەرێم كرد

زارنیوز/
بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە و بە وتەی سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی لە گەڵ گەیشتنی پارەكە رەوانەی بانكەكان دەكرێت بۆ تەواكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول.
فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو 200 ملیار دینارەی كە مانگانە حكومەتی عێراق رەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكات گەیشتوەتە هەرێمی كوردستان.
هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای گەیشتنی پارەكە بۆ سەر هەژماری وەزارەت، دەدرێتە بانكەكان بۆ تەواوكردنی پرۆسەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول.
لە رۆژانی رابردوودا بە هۆی نەگەیشتنی پارەكەی بەغداوە دابەشكردنی موچە سستی تێكەوتبوو، بەڵام بەپێی دوایین خشتەی وەزارەتی دارایی بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.

42