فەیسبوك، ئینستاگرام و وەتسئەپ لەكاركەوتن


زارنیوز/
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك، ئینستاگرام و وەتسئەپ بەشێوەكی لەناكاو بەتەواوەتی لەكاركەوتن. كۆمپانیای فەیسبوك دەڵێت، كاردەكەین بۆ ئەوەی بەزوترین كات كێشەكە چارەسەربكەین.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەكارهێنەرانی ئەو سێ تۆڕە كۆمەڵایەتییە لەسەرجەمی جیهان باسیان لەوە كردوە كە ناتوانن فەیسبوك و ئینستاگرام و وەتسئەپ بەكاربهێنن.


پێگەی "داون دیتێكتەر"، كە چاودێری كێشە تەكنییەكانیان دەكات، لە توێتیكدا رایگەیاندوە كە ئەو سێ تۆڕە كۆمەڵایەتییە لە كاركەوتون.


كۆمپانیای فەیسبوك خاوەنی ئەو سێ ئەپەیە كە هەرسێكیان لەسەر بنامەی یەك ژێرخانی هاوبەش كاردەكەن.

كەمێك لەمەوبەر كۆمپانیای فەیسبوك لە تویتێكدا وتویەتی"ئاگادارین هەندێك كەس روبەڕوی كێشە بونەتەوە لە دەستڕاگەیشتن بە ئەپ و بەرهەمەكانماندا. كاردەكەین لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخەكە لە زۆترین كاتداو داوای لێبوردنیشمان هەیە بۆ هەر بێزاركردنێك."

هەروەها هەژماری ئینستاگرام لە تویتەر وتویەتی، لە ئێستادا بە دۆخێكی تاڕادەیەك سەختدا تێدەپەڕین و داواشی لە بەكارهێنەرانیان كردوە كە لەگەڵیاندا دان بە خۆیاندا بگرن و كار لەسەر كێشەكە دەكەن.

لەكاركاوتنی ئەو سێ تۆڕە بەشێوەیەكی تەواوەتییەو لە هەرێمی كوردستانیش ئێوارەی ئەمڕۆ لەناكاو بەتەواوەتی لەكاركەوتن.

4