لە فڕۆکەخانەی سلێمانی رێگری لە هەوڵێکی ساختەکاری کراو 24 کەس دەستگیر کران

زارنیوز/
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، رێگری لە هەوڵێکی ساختەکاری و 24 گەشتیاریش دەستگیر کراون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرای کرد: "ئەفسەر و کارمەندانی فڕۆکەخانە، بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە، لە ‏رۆژى 5/10/2021 لە گەشتى (سلێمانی- دوسلدۆف) توانیان رێگرى بکەن لە ‏هەوڵێکى ساختەکارى گرووپێکى گەشتیاران، کە ژمارەیان 24 گەشتیار بوو بە ‏نیاز بوون گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن، بەڵام دوای وردبینی لە دۆکیومێنت ‏و بەڵگەکانیان دەرکەوت، هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیومێنتن، کە هیچ بەڵگەیەکى ‏فەرمی نەبووە بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەى وڵات، گرووپەکە گواستراونەتەوە ‏بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و ‏چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لێرەوە دەستخۆشی وسوپاسى بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى ‏نیشینگەى فڕۆکەخانە و تیمەکانى ئاسایش دەکەین لە جێبەجێ کردنى ‏رێکار و رێنماییەکانى گەشتکردن و رێگە نەدان، بە دزەکردنى هیچ کەس و ‏گرووپ و گەشتیارێک کە بیانەوێت بە شێوەى نایاسایی فڕۆکەخانەمان بەکار ‏بهێنن بۆ گەشتکردن".

51