له‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق 12 پەرلەمانتاری كورد هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردوە

زارنیوز/
57 ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەم خولەى پەرلەماندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە کە 12 پەرلەمانتاریان کوردن.

بەپێی دوایین راپۆرتى چاودێرى کارەکانى پەرلەمانى عێراق کە لەلایەن روانگەى پەرلەمانى عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لەکۆى 329 پەرلەمانتار 57 پەرلەمانتار لەتەواوى دانیشتنەکانى پەرلەماندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە.

لەناو ئەو پەرلەمانتارانەدا 12 یان کوردن کە پێکهاتوون لە پێنج پەرلەمانتارى یەکێتى، سیانى پارتى، سیانى دیکە کە وەک سەربەخۆ خۆیان دەناسێنن، یەک پەرلەمانتارى یەکگرتوو.

هەر بەپێى راپۆرتەکە، زۆرترین پەرلەمانتار کە لە دانیشتنەکان قسەى کردبێت لەسەر ئاستى فراکسیۆنە کوردییەکان عەممار توعمەیە کە 160 جار قسەیکردووە، لەسەر ئاستى فراکسیۆنە کوردییەکانیش موسەننا ئەمینە لە فراکسیۆنى یەکگرتوو کە 50 جار قسەیکردووە.

هاوپێچ لیستی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی لە خولی چوارەم هیچ بەشدارییان نەكردووە:

87