شارەزایەکی کەشناسی: زستانی ئەمساڵی هەرێم جیاوازو ساردتر ئەبێت

زارنیوز/
شارەزایەكی كەشوهەوا دەڵێت، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەكان، وەرزی زستانی ئەمساڵی هەرێم جیاواز و ساردتر دەبێت لە زستانی ساڵانی پێشو.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشوهەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەپێی زۆرینەی پێشبینیە سەرەتاییەکان جەخت لەوە دەکرێتەوە کە زستانی ئەمساڵ لە نیوە گۆی باکوری زەوی جیاواز بێت بە بەڕاورد بە چەند ساڵی رابردو و کاریگەری بارستە ھەوا جەمسەرییەکان فروانتر ببن کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری ئەبێت لەسەر رەخساندنی کەشێکی ساردتر لە وەرزی زستانداو زو دەستپێکردنی وەرزەکەو درێژبونەوەی وەرزی سەرما."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەم گۆرانکاریانەش بێگومان لەسەر کەشوھەوای عێراق و ھەرێمی کوردستان کاریگەرییان ئەبێت لەنزمبونەوەی تێکڕای پلەکانی گەرما بۆ خوار ئاستی ئاسایی و زستانێکی جیاواز و ساردتر لە ساڵانی پێشومان ئەبێت ."

لەگەڵ ئەوەش لەكۆتاییدا وتویەتی"بیرمان نەچێت گۆرانکارییەکانی کەشوھەوا لەبەردەم ھەر پێشبینیەک و ئەگەرێکدا لە پێشترن بۆ پێچەوانەوەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت."

56