پۆلیسی هەولێر: شۆفێرێکی تاکسی لەسەر کرێ کەسێک دەکوژێت

زارنیوز/
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شۆفێرێکی تاکسی لەسەر کرێ، سەرنشینێکی تاکسییەکەی کوشتووە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لەسەر کرێ، لەنێوان شۆفێرێکی تاکسی و سەرنشینێک دەنگە دەنگ دروستدەبێت، شۆفێرەکە سەرنشینەکەی بە گولـلە دەکوژێت.

هۆگر عەزیز گوتی: "کوژراوەکە ناوی بارزان نەسروڵڵا ئەحمەدە و گولـلەکە بەر سەری کەوتووە".

لەبارەی بکوژەکەشەوە، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتی: "هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات".

25