یەکێتیی ئەورووپا: "یارییکردن و پێشێلکاری لە ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا ئەنجام نەدراوە"

زارنیوز/
سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڤیولا ڤۆن کرامۆن رەتی کردەوە کە یارییکردن و پێشێلکاری لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام درابێت و رایگەیاند کە پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەچووە.

ڤیولا ڤۆن کرامۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەباشی بەڕێوەچووە و یارییکردن و پێشێلکاریی لە پرۆسەکەدا، ئەنجام نەدراوە.

سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، باسی لەوەش کرد کە بەپێی ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندووە رێژەی بەشدارییکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا، ٤١ لەسەدا بووە.

ڤیولا ڤۆن کرامۆن گوتیشی: "ئازادی رادەبڕین لە میانی ھەڵبژاردنەکاندا رێزی لێ گیراوە، چونکە عێراقییەکان ئازادانە دەنگی خۆیان داوە و بەشێوەیەکی گشتیی پرۆسەکە بەڕێژەی ٩٥ لەسەدا بەباشی بەڕێوەچووە".

20