12 نیشانه‌ ئاگادارتدەكاتەوە لەوەی شەكر زۆر دەخۆیت

شەكر بۆ وزەی جەستە پێویستە، بەڵام بەپێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، نابێت رۆژانە لە 100 گرام زیاتر بخورێت، چونكە مەترسی هەیە بۆ سەر تەندروستی، هۆكارە بۆ توشبون بە شەكرە و قەڵەوی.

رۆژانە لە خۆراكەكانماندا ئەو بڕە شەكرە بەدەستدەهێنین كە دەمانەوێت، هەربۆیە خواردنی شەكری ئاسایی رێگە خۆشكەرە بۆ گەشەكردنی بەكتریا لە جەستەدا، ئەم بەكتریایانەش چەندین نەخۆشی توشی مرۆڤ دەكەن و زیان بە سیستمی بەرگری دەگەیەنن.

ئەو كەسانەی زیادخۆری لە خواردنی شەكر دەكەن چەند نیشانەیەكیان تێدا دەردەكەوێت، پێویستە پشتگوێ نەخرێت.

1. لە دوای خواردنی ژەمەكان هەست بە هیلاكەتی و ماندوێتییەكی زۆر دەكەیت.

2. زو زو باری دەرونیت دەگۆڕێت و میزاجی دەبیت.

3. حەز بە خواردنی رێژەیەكی زۆر لە شەكر دەكەیت و ئەگەر نەیخۆیت بێزار دەبیت.

4. بەردەوام توشی شڵەژان دەبیت.

5. كێشی جەستەت زیاد دەكات.

6. چەند پەڵە یان نیشانەیەك لەسەر قاچەكانت دەردەكەوێت، چونكە زۆر خواردنی شەكر وادەكات درەنگ برینەكانی جەستە ساڕێژبن.

7. پێستت چەور دەبێت و زیپكە لەسەر روخسار دەردەكەوێت.

8. چەوری جگەر دروستدەبێت.

9. توشی هەڵئاوسانی سك و غازات دەبیت.

10.. زیان بە كرداری قۆلۆنت دەگات.

11. گرفتت لە كرداری هەرس بۆ دروستدەبێت.

12. لێدانی دڵ خێرادەبێت.

68