پێنج كەسی تر لە چالاكوانانی بادینان ئازاد كران

زارنیوز/
دادگایی كردنی 5 چالاكوانی تری بادینان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی بڕیاری دادگا هەر پێنجیان ئازاد دەكرێن.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، دادگایی كردنی 5 چالاكوانی تری بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی بڕیاری دادگا هەر پێنجیان ئازاد كران.
رونیشیكردووەتەوە، یەكێك لە دەستگیر كراوان كە دكتۆر عامرە و مامۆستای زانكۆیە هیچ تۆمەتێكی لەسەر نەبووە و تۆمەتە ئاڕاستە كراوەكانی بە تەواوەتی هەڵوەشێنرانەوە.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، چوار چالاكوانەكەی تر بە ساڵێك سزا دران هەرچەند هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر نەبوو، بەڵام ماوەی ساڵەكەیان تەواو كردووە و ئەوانیش ئازاد دەكرێن.
پێشتریش بەپێی بڕیاری دادگای هەولێر، هەریەكە لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی كە ماوەی ساڵێك بوو دەستگیر كرابوون ئازاد كران.

28