فەرمانبەرانی گرێبەست هەڕەشەی گردبونەوەی سەرتاسەری دەكەن

زارنیوز/
نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەدەن، داوا دەكەن پرسی بە هەمیشەیی بوونیان بەشێك بێت لە بەرنامەی كاری ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەسەر بدرێت، بەپێچەوانەوە رێگەی شەقام دەگرنەبەر.

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەیان بەوەداوە، پێویستە پرسی بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست بەشێك بێت لە بەرنامەی كاری ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەسەر بدرێت.

ئەوەش هاتووە، داواكارن وەك چۆن خۆیان بە خزمەتكار و بەشێك لەم حكومەتە دەزانن حكومەتیش بەدەم داوای رەوای ئەوانەوە بچێت و لە بەرژەوەندییان بڕیار بدات.

فەرمانبەرانی گرێبەست جەختیان لەوەش كردووەتەوە، لەكاتی بەدەمەوە نەهاتنی داواكانیان رێگەی شەقام و فشاری مەدەنی دەگرنە بەر و گردبونەوەی سەرتاسەری لە تەواوی هەرێم و بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدەن.

24