لەئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ٣٩ کۆچبەر لە ناو یەختێک ژێر ئاو کەوتن

زارنیوز/

رۆژی شەمە 23/10/2021 ، لە جەنگەلی دانکویکی فەرەنسا لە کاتی بەرەکەوتنیان بەرەو ولاتی بەریتانیا ٣٩ کۆچبەر کە مندالی تەمەن 2سالانیان لە گەل دا بوو لە ئاوی نێوان هەردوو ولات، هەر هەموویان ژێر ئاو کەوتن.

بە هۆی شەپۆلی کەشتیە بازگانیەکان کە بەم ناوەدا هاتوچۆ دەکەن، شەپۆلی زۆر دروست دەکەن یەختی کۆچبەرەکان ژێر کەوت بە سەرنشینەکانەوە، هەموویان هێلەگی سەلامەتیان لە بەردا بوو.

دوای چەند خولەکێک مانەوە لە ناو ئاو هەموو کۆچبەرەکان رزگارکران لە لایەن هێزی دەریاوانی ولاتی فەرەنسا. بە سێ کەشتی گەورەو دوو هەلیکۆپتەر کۆچبەرەکان گواسترانەوە بۆ شاری دانکویکی فەرەنسا.

لە ناو رزگارکراوەکان دوو مندالی 2 سالان و 3 سالان کە برای یەکتر بوون باری تەندروستیان ناجێگیر بوو بە پەلە بە هەلیکۆپتەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆلۆین لە باکوری ئەو ولاتە، ئێستا لە ژێر چاودێری دان، ئەوانی تر باری تەندروسیان جێگیرە. تا ئێستا ناسنامەی رزگارکراوەکان ئاشکرا نەکراوە کەوا خەلکی کێون...

32