بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ 30% بۆ 40%ی پرۆسەی پەروەردە پەكی كەوتووە

زارنیوز/
نەجمەدین عەلی راوێژكار لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژەوە 30% بۆ 40%ی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم پەكی كەوتووە، چونكە چەندین پەروەردە نیوەی مامۆستایانیان وانەبێژن.

نەجمەدین عەلی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە كرد، ئەو بارودۆخەی هاتووەتە ئاراوە كێشەیەكی جدی بۆ پرۆسەی خوێندن دروست كردووە، چەندین پەروەردە نیوەی مامۆستاكانیان وانەبێژن، وەكو پەروەردەی پێنجوێن و شارباژێر.

رونیشیكردووەتەوە، هەربۆیە دەبێت چارەسەرێك بۆ كێشەكە بدۆزرێتەوە، چونكە پرۆسەی پەروەردە پەكی كەوتووە و مامۆستایانی وانەبێژیش مافی خۆیانە داوای ئەو مافانەیان بكەن كە هەیانە.

راوێژكارەكەی وەزارەتی پەروەردە هێمای بۆ ئەوەش كرد،، كاریگەریی ئامادەنەبونی مامۆستایانی وانەبێژ زیاتر لە شارۆچكە و گوندەكان دەردەكەوێت، چونكە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی نێو شارەكان بە هەمیشەیی دامەزراون و دەوام دەكەن، هەربۆیە نزیكەی 30% بۆ 40%ی پرۆسەی خوێندن پەكی كەوتووە.

37