نوێترین بڕیاری کیم جۆنگ ئون بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی

زارنیوز/

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور، لەمیانی سەرهەڵدانی برسێتی و قات و قوڕی لە وڵاتەکەیدا، داواکارییەکی سەیر لە هاووڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت کە خۆراک کەمتر بخۆن.

کیم جۆنگ ئون لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تا کردنەوەی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتی چین لە ساڵی 2025، هەوڵ بدەن خۆراک کەمتر بخۆن.

بەرپرسانی کۆریای باکوور فرمانی ئەوەیان دەرکردووە کە پێویستە تا 3 ساڵی دیکە هاووڵاتییانی وڵاتەکە خۆیان راگرن، ئەمە لا کاتێکدایە کە ساڵی 2020 بۆ خۆپارێی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆریای باکوور سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتی چین داخست و دوای ماوەیەکی کەمیش کەمی خۆراک لە وڵاتەکە سەریهەڵدا.

45