تەندروستی سلێمانی: 35%ی ئەو منداڵانەی دەهێنرێنە نەخۆشخانە كۆرۆنایانە

زارنیوز/
دكتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلیمانی ئاشكرای كرد، رۆژانە زیاتر لە 700 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان دەكەن و نزیكەی 100 كەسیان لە نەخۆشخانە دەمێننەوە و 35%یان توشبووی كۆرۆنان.

دكتۆر هێرش سەید سەلیم بە دەنگی ئەمریكای وتووە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە نەخۆشخانەی منداڵان لۆدێكی زۆری كەوتۆتە سەر بەهۆی ئەوەی پەتایەك بڵاوە، تا ئەم ساتەوەختەش زیاتر لە 700 منداڵ رۆژانە سەردانی راوێژكاریی منداڵان دەكەن، لەو سەردانیكردنەیان نزیكەی 100 منداڵ لە نەخۆشخانە دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پشكنین دەریدەخات نەخۆشیەكە كۆرۆنا بێت یان وەرزی، نیوەی ئەو پەتایانەی هەیە وەرزیە وە نیوەی كۆرۆنایە، بە رێژەیی ٪35ی ئەو منداڵانەی دەمێننەوە پەتای كۆرۆنایە، ٪35ی پەتای وەرزیە و ٪30 سكچوون و رشانەوەیە.

جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلیمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، پەتای وەرزی ئیستا سەختە بە نیشانە جیایكەیتەوە و كۆرۆناش هەیە نیشانەی نیە، پشكنینەكان لە رێگای تاقیگەوە دەتوانن یەكلایی ‌بكرێتەوە ئایا كۆرۆنایە یان پەتای وەرزیە.

33