لە 7 مانگدا بەبڕی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی هاتووەتە عێراق

زارنیوز/
یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆكی ژوری بازرگانی ئێران- عێراق دەڵێت، لە حەوت مانگی رابردودا بە بڕی 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار كاڵا هەناردەی عێراق كراوە و پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ساڵی ئێرانی بگاتە نزیكەی 9 ملیار دۆلار.

یەحیا ئال ئیسحاق رایگەیاندووە، قەبارەی هەناردەكردنی ئێران بۆ عێراق ساڵانە لەنێوان 8 بۆ 12 ملیار دۆلارە، لە حەوت مانگی رابردودا، بەبڕی 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار كاڵا هەناردەی عێراق كراوە.

باسی لەوەش كردووە، سەرەڕای ئەو پرسە جۆراوجۆرانەی كە كاریگەریان لەسەر بواری هەناردەكردن هەیە، پێشبینی دەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵی ئێرانی قەبارەی هەناردەكردن بۆ عێراق بگاتە 8 بۆ 9 ملیار دۆلار.

هەرچی سەبارەت بە گرفتەكانی بەردەم ئابوریی وڵاتەكەیەتی سەرۆكی ژوری بازرگانی ئێران- عێراق وتی، سەرەكیترین ئاستەنگ لەبەردەم ئابوری وڵات، هەڵئاوسان و خراپی بژێوی و بازرگانییە.

34