ڕوسیا چوار بژاردە دەخاتە بەردەست ڕۆژئاوای کوردستان


زارنیوز/
ڕوسیا بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا، چوار بژاردە دەخاتە بەردەست ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە یەکێکیان دانپێدانانە بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد.

میدیاکانی نزیک لە یەپەگە بڵاویانکردەوە، ڕوسیا چوار بژاردە خستووەتە بەردەست یەپەگە و هەسەدە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی چاوەڕوانکراوی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کە یەکەمیان هەڵکردنی ئاڵای سوریایە.

لەبارەی بژاردەی دووەم باس لەوەکراوە، داهاتی نەوتی رۆژئاوا لەنێوان دیمەشق و ئیدارەی ڕۆژئاوا دابەشبکرێت، بەشێوەیەک حکومەتی سوریا 75%ی داهاتی نەوت ببات، لەبەرامبەردا ئیدارەی ڕۆژئاوا 25٪ی داهاتەکە.

بژاردەى سێیەمیش ئەوەیە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان دان بە بوونی بەشار ئەسەر وەک سەرۆکی سوریا بنێت.

هەرچی پێشنیازی چوارەمە بریتییە لەوەی دیمەشق دان بە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان و پاراستنی مافەکانی کورد دەنێت.

تا ئێستا هەسەدە و بەرپرسانی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان وەڵامی ئەو چوار پێشنیازەی روسیایان بە ڕازیبوون یان ڕەتکردنەوە نەداوەتەوە.

93